“بهمزووانه حكومهتى ههرێم 14 ملیار دینار بهسهر كهمدهرامهتاندا دابهشدهكات”

دراوى 25 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم رایدهگهیهنێت: سەرجەم رێكارەكانی تایبەت بە دابەشكردنی بڕی 14 ملیار دینار بەسەر كەمدەرامەتانی هەرێمی كوردستان كۆتایی هاتووە، دهشڵێت: ” تەنیا ئەوە ماوە لەڕێگەی ههژمارێكى بانكییەوە پارەكە دابەشبكەین”.
ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: “لەگەڵ ئەوەی دەبوو زووتر دەستمان بكردایە بە دابەشكردنی ئەو بڕە هاوكارییەی كە لەلایەن خێرخوازان و سەرمایەدارانی هەرێمەوە لەكاتی كەرەنتینەی گشتی كۆكرایەوە و بڕەكەی 14 ملیار دینارە، بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی كەمدەرامەتان و هاوكات چەند گرفتێكی دیكەوە دابەشكردنی ئەو پارەیه دواكەوت، بەڵام لە ئێستادا هەموو ئامادەكارییەكمان كردووە بۆ دابەشكردنی ئەو پارەیە”.
وتیشى: “ئەو 14 ملیار دینارە دابەشدەكرێت بەسەر 140 هەزار خێزاندا، بەجۆرێك كە هەر خێزانێك بڕی 100 هەزار دیناری پێدەدرێت، تەنیا بۆ یەكجارە ئەو هاوكارییە، پارەكە لە ههژمارى بانكى وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵاییەتییە و ئەو كەسانەشی كە هاوكارییەكەیان بەسەردا دابەشدەكرێت ناوەكانیان لەبەردەستدان و ئامادەن”.
وتەبێژەكەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەوەشی خستەڕوو: “ئێمە 19 بەڕێوەبەرایەتیمان هەیە كە دەبێت ناوەكانمان بۆ بنێرن، ناتوانین هەموویان بەیەكەوە دەستبكەین بە دابەشكردنی پارەكە، بە گوێرەی ریزبەندی دەبێت، هەركات ئەوان تەواوبوون ئێمەش لەڕێگەی بانكەكانەوە دەستبە دابەشكردنی پارەكە دەكەین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
4 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
9 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
9 hours لهمهوپێش


