گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 9/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (9/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- ئازارێکی کوشندە بۆ مەدرید.
- ڤالنسیا 4-1 ریاڵ مەدرید.
- سۆلێر سێ گۆڵی بە لێدانی سزا لە ریاڵ مەدرید کردوو بووە هۆی ئەوەی زیدان تووشی گەورەترین شکست بێت لە سەردەمەکەیدا.
- پاڵەوان نمایشێکی خراپی کردوو بە ئاستێکی سامناکەوە دەرکەوت.
- گلەیی هەڵەیەک لە بەرژەوەندی ئەسینسیۆ هەیە پێش گۆڵەکەو هەڵەیەک بۆ مارسێلۆ لە لێدانی سزادا.
- فاتی ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ دەکرێت.
- سۆسیداد لە گرانادا دەباتەوە و لە پێشەنگ دەمێنێتەوە.

ئاس:
- سزاو لێدانی سزا.
- ڤالنسیا 4-1 ریاڵ مەدرید.
- کەوتنی کارەساتباری مەدرید لەسەر دەستی ڤالنسیاو یاریزانی ئەو یانەیە گایا.
- یانە مەدریدییەکە سێ گۆڵی بە لێدانی سزا لێدەکرێت و ئەوەش زۆرترینە لە مێژووی دروستبوونی یانەکە.
- فاتی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و 4 مانگ دووردەکەوێتەوە.
- سیمیۆنی باشترین هێڵی هێرشبردنی دەدۆزێتەوە.

سپۆرت:
- تاسان.
- ڤالنسیا 4-1 ریاڵ مەدرید.
- یانەی ڤالنسیا لە میستایا شکست بە ریاڵ مەدرید دەهێنێت، ئەمەش بەهۆی بەرگرییەکەی ریاڵ مەدریدەوەو تووشی دووەم شکستیان دەکەن.
- ڤار ئەمجارە هاوکاری یانەکەی زیدانی نەکردوو 3 لێدانی سزای بۆ ڤالنسیا ئەژمار کرد.
- ئانسۆ فاتی ئەمڕۆ نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و ماوەی 3 مانگ دووردەکەوێتەوە.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- گەرماو لە مەدرید.
- یانەی ریاڵ مەدرید 4-1 بە ڤالنسیا دەدۆڕێت و بە بێ رۆح بوو ، لەگەڵ تۆمارکردنی ئەنجامێک کەموکورتییەکانی خۆی پێدەردەخات.
- ئەمجارە ناوبژیوانی ڤیدیۆیی سوودی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید نەبوو،3لێدانی سزای بۆ ڤالنستا ئەژمار کرد.
- ئەمڕۆ فاتی نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و لە 4 تا 5مانگ دووردەکەوێتەوەو دەبێت 6 تا 8 هەفتە چارەسەری دەرمان وەربگرێت.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
5 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
10 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
10 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


