
هەڵکەوت سەروەت-SNN
بەڕێوبەرەکەی کەشناسی سلێمانی دەڵێت: لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما نزمتردەبنەوە و ئەمەش شەپۆلێکی باران بارینی تر بەدوای خۆیدا دێنێت و چاوەڕێ دەکەین بۆ ئەم بارانە زەوی بەتەواوی تەڕببێت و لە هەموو ناوچەکانی هەرێم پەڵە بدات.
ئاسۆ کەمال بەڕێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN وتی: ئەم ڕێژەیەی ئەم ساڵ باری بەراورد بەساڵی ڕابردوو تا ئەم کاتە 21 ملم کەمترە بەڵام ڕێژەکە بۆ ئێستا ئاساییە و بارینی بارانەکە لە کاتێکی باشدا بووە.
بەڕێوبەرەکەی کەشناسی سلێمانی وتیشی: لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما نزمتردەبنەوە و ئەمەش شەپۆلێکی باران بارینی تر بەدوای خۆیدا دێنێت و چاوەڕێ دەکەین بۆ ئەم بارانە زەوی بەتەواوی تەڕببێت و لە هەموو ناوچەکانی هەرێم پەڵە بدات.
پاش ئەوەی لە دوو ڕۆژی رابردوودا شەپۆلێکی باران بارین و کەم بوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، ڕێژەی ئەو بارانەی کە لەو دوو ڕۆژەدا باری 51 ملم بوو.
ڕێژەی بارینی 51 ملم تەنها لەسەنتەری شاری سلێمانی بووە و لەهەندێ لە ناوچەکانی تری پارێزگاکە 70 بۆ 80 ملم باریوە.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
6 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
11 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
11 hours لهمهوپێش


