ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هێشتاش رێككه‌وتننامه‌ى شنگال نه‌كه‌وتووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه

SNN – بڕیار محه‌مه‌د
وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند: پشتیوانى په‌رله‌مانى كوردستان‌مان وه‌رگرت بۆ ته‌واوى ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى ده‌ینێین، وتیشى: “ئه‌و كه‌سانه‌ى دژى رێككه‌وتنى ئاسايكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگالن دژى به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ن”.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم له په‌رله‌مانى كوردستان كۆبووه‌وه، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى به‌ست.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم وتى: “هه‌رچه‌نده رێككه‌وتنى ئاسایكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال هێشتاش نه‌چووه‌ته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌ڵام ئومێد ده‌كه‌ین به‌زووترین كات بچێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتییانى ئه‌و ناوچه‌یه بتوانن ژیانیان ئاسایی بێته‌وه”.
وتیشى: “ئه‌و كه‌سانه‌ى دژى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى ئاسايى كردنه‌وه‌ى دۆخى شنگالن، دژى به‌رژه‌وه‌ندى هاووڵاتییانى ئه‌و ناوچه‌یه‌ن، كه‌سانێكن كه نایانه‌وێت ئارامى له‌و ناوچه‌یه‌دا سه‌قامگیر ببێت”.
وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “لیژنه‌یه‌كى تایبه‌تمه‌ندمان دروستكردووه له‌سه‌ر كه‌ركوك له‌گه‌ڵ به‌غدا له گفتوگۆدان، هیواخوازین بگه‌ینه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه دووباره ده‌ستبه جێبه‌جێكردنى مادده‌ى 140 بكرێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: “په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ستخۆشى له كاره‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم كرد و پشتیوانى ته‌واوى خۆیانیان بۆ ده‌ربڕین”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
8 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
12 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
13 hours لهمهوپێش


