
خورماتوو
SNN-سیروان حەسەن
لەسنوری خورماتوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو بە هێزە ئەمنییەکانەوە دوو پۆلیسی فیدراڵی کوژران و سێ چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون.
عەلی حوسێنی وتەبێژی حەشدی شەعبی لە خورماتوو بە SNNی راگەیاند: کەمێک لەمەوبەر لەناوچەی پەڵکانەی باکووری خورماتوو بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی هێزێکی پۆلیس و حەشدی شەعبی تەقییەوە.
وتیشی: بەهۆیەوە دوو پۆلیس گیانیان لەدەستداوه و سێ چەکداری حەشدی شەعبی برینداربوون.
ئەگەرچی تا ئێستا هیچ گروپ و کەسێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو تەقینەوەیە رانەگەیاندووە، بەڵام لە ماوەی رابردوودا لە ناوچە جێناکۆکەکان چالاکییەکانی داعش دەستیپێکردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکانیش بەردەوامن لە ئۆپراسیۆنەکانیان بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
3 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



