
دەریاچەی دوکان فۆتۆ: SNN
SNN-هەڵکەوت سەروەت
وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: گەنجێک لە ئاوی دوکاندا خۆی کوشتووە کە گوماندەکرێت پەیوەندی بە رووداوەکەی شەقامی مەلیک مەحمودی ئەمڕۆوە هەبێت.
سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە SNNی راگەیاند: “گەنجەکە کە لە رەگەزی نێرە، لە ئاوی دوکاندا خۆیکوشتووە”.
شایەتحاڵێکیش بە SNNی وتووە، گەنجەکە بەلەمێکی بەکرێ گرتووە و داوایکردووە بەتەنیا بەکاریبهێنێت چونکە کاری فۆتۆگرافەری دەکات، لەناو بەلەمەکەدا گولەی بەخۆیەوە ناوە و تەرمەکەی کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە.
باسی لەوەشکرد: “گوماندەکرێت کەیسی خۆکوشتنی ئەو گەنجە پەیوەندی بە رووداوەکەی شەقامی مەلیک مەحمودەوە هەبێت کە تەرمی ژنێکی تەمەن سەروو 30 ساڵ دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری گولە بە جەستەوەیەتی”.
هێزەکانی پۆلیس لە لێکۆڵینەوەکانیان سەبارەت بە هەردوو کەیسەکە بەردەوامن.
More News
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش -
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کۆریای باکوور هەڕەشەی توند دەکات
4 hours لهمهوپێش -
عێراق دەتوانێت چەکی گروپە چەکدارەکان کۆنترۆڵ بکات
4 hours لهمهوپێش -
کارکردن لە ڕێگای دووسایدکردنی چوارقوڕنە_ دوکان چڕتر دەکرێتەوە
6 hours لهمهوپێش



