
جۆو بایدن
SNN
تیمی هەڵمەتەکەی جۆو بایدن، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا رایگەیاند: بایدن کاری لەپێشینەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت، بەکارهێنانی دەمامک دەکاتە ناچاری و پشکنینی ڤایرۆسەکەش دەکاتە خۆڕایی.
تیمەکەی بایدن رایگەیاند: “لەدوای دەستبەکاربوونی جۆو بایدن وەک سەرۆکی ئەمریکا، پشکنینەکانی تایبەت بە ڤایرۆسەکە لە ئەمریکا زیاددەکرێت بە ئامانجی کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا لە ئەمریکا”.
بڕیارە ئەمڕۆ بایدن لیژنەیەکی پسپۆڕی 12 کەسی تایبەت بە گرتنەبەری رێکارە تەندروستییە پێویستەکانی کۆرۆنا پێکبهێنێت.
جیاواز لەوە بایدن، ژمارەیەک پلانی هەیە کە بڕیارە لە ماوەی 100 رۆژی یەکەمی دەسەڵاتەکانیدا جێبەجێیان بکات، لەنێویشیاندا لابردنی قەدەغەی ڤیزای ئەمریکا لەسەر ژمارەیەک وڵاتی موسڵمان.
لەلایەکی دیکەوە، دۆناڵد ترەمپ تا ئێستا ئەنجامی هەڵبژاردنەکە و شکستەکەی قبوڵنەکردووە و بەنیازە رێکاری یاسایی بگرێتەبەر لە چەند ویلایەتێک کە ترەمپ گوماندەکات ساختەکاری تیایاندا ئەنجامدرابێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



