
دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: تا ئێستا لیژنەی دارایی پەرلەمان و حكومەت نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی دیاریكردنی رێژەی قەرزكردن، بۆیە دابەشكردنی دوو مووچە بەسەر یەكەوە تەنیا قسەی راگەیاندنەكانە، دهشڵێت: “كوتلە كوردستانییەكان هاوڕاین كە دەبێت بە دابینكردنی پارەی گەنمی جوتیاران دەنگ بە پرۆژەیاسای قەرز بدەین”.
هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نيشتمانیی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “تا ئێستاش گفتوگۆكانی نێوان لیژنەی دارایی پەرلەمان و سەرۆكی حكومەت بەردەوامی هەیە بۆ دیاریكردنی ئەو رێژەی ئەو پارەیەی كە حكومەت دەیەوێت بۆ دابەشكردنی مووچە قەرزی بكات، حكومەت داوای 41 ترلۆین دەكات و لیژنەی دارایش ئەو بڕە پارەیان پێ زۆرە”.
وتیشى: “تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری نەداوە كە دەستبە دابەشكردنی مووچە بكات، بۆیه ئەو قسە و باسانەی كە دەكرێن گوایە دوو مووچە بەسەر یەكەوە دابەشدەكرێت تەنیا قسهى راگەیاندنەكانە و بە فەرمی هیچ بڕیارێكی لەو شێوەیە نەدراوە، پێناچێت بڕیاری لەو شێوەیەش بدرێت، چونكە دۆخی دارایی عێراق رێگە بەوەها بڕیارێك نادات، بۆیە ئەوەی پەیوەندی بە كوردەوە هەیه بۆ ئەم مانگەش 320 ملیاردینارەكە رەوانە دەكرێت، بەڵام بۆ مانگی داهاتوو هێشتا دیار نییە بە چ شێوازێك دەبێت”.
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو:” زۆربەی كوتلە كوردییەكان لە پەرلەمانی عێراقی هاوڕاین لەسەر ئەوەی كە دەبێت لەو قەرزەی حكومەتی عێراق بەنیازە بیكات، پشكی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی لێ دابینبكات كە بڕەكەی 557 ملیار دینارە، چونكە هیچ گرفت و بەربەستێكی یاسایی نەماوە لە خەرجكردنی ئەو پارەیە، بۆیە مەرجی ئێمە بە دەنگدان بەو پرۆژەیاسایە دابینكردنی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمە”.
بهیانى ئهمڕۆ شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق بە SNNی راگەیاند: “ئەمڕۆ دووشەممە بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی بابەتی وەرگرتنی قەرز و دیارییكردنی ئەو بڕەی كە ئێمە وەك لیژنەی دارایی رەزامەندی لەسەر دەدەین لەگەڵ مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبینەوە، پێم وایە ئەم كۆبوونەوەیهش كۆبوونەوەیەكی یەكلا كەرەوە دەبێت لەو بابەتەدا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
3 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
8 hours لهمهوپێش


