
زیدان
SNN Sport
بە پێی زانیارییەکانی رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی، لە ریزەکانی یانەی ریاڵ مەدرید چەند یاریزانێکی نیگەران لە زیدانی راهێنەری ئێستای یانەکە هەیەو لە بڕیارەکانی ئەم راهێنەرە رازی نین.
پاش شکستی یانەی ریاڵ مەدرید بەرامبەر بە یانەی ڤالنسیا لە هەفتەی نۆیەمی خولی ئیسپانیا بە ئەنجامی 4-1، دەنگۆی بوونی کێشە لە ریزەکانی یانەی شاهانەوە لە لایەن میدیاکانی ئیسپانیاوە بڵاودەبێتەوە و ئاشکرای دەکەن لە ریزەکانی شاهانە یاریزانی ناڕازی و نیگەران هەیەو بەشێكیان لە هەڵسوکەوتەکانی زیدان رازی نین، کە بەم دواییە ئەو راهێنەرە چەند گۆڕانکارییەکی لە پێکهاتەکەیدا کردووەو ئەوانیش دڵخۆش نین،ئەوان وای دەبینن خولەکەکانی یارییەکانی دابەشکردووە بە بێ ئەوەی هیچ حیسابێک بۆ مافی یاریزانەکان بکات.
هەروەها بەشێک لە یاریزانەکان کە پێکهاتەی سەرەکییان داگیرکردووە، لە لایەن زیدانەوە هیچ دەستخۆشی و پاداشتێکی پێنەداون لەکاتێکدا ئەوان بەشداری سەرجەم یارییەکانیان کردووە.
ریاڵ مەدرید لە 8 یاری ئەم وەرزەی لالیگا کە ئەنجامیداوە، 16 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی چوارەم دەبینرێت، یانەکە لە دوو یاریدا دۆڕاوە و لە خولی یانە پاڵەوانەکانیش لە 3 یاریدا 4 خاڵی هەیەو لە پلەی سێیەم دەبینرێت.
یانەی ریاڵ مەدرید لە 11 یاری ئەم وەرزە لە هەموو پاڵەوانێتیەکان تووشی 3 شکست و 2 یەکسانبوون بووە،ئەمەش خراپترین دەستپێکی زیدانە لەو کاتەوەی بووە بە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
21 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
19 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
19 hours لهمهوپێش



