“لە هەموو كات زیاتر پێویستمان بە كۆبوونەوەی یەکێتی و پارتییە”

لۆگۆی یەکێتی و پارتی
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوەدەكات بەهۆی كۆتایی هاتنی هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا و هاتنەكایەی چەند گۆڕانكارییەك لە ناوچەكەدا كۆبوونەوەی نێوان یەكێتی و پارتی زۆر پێویست و گرنگە، هەر كەسێكیش هەنگاوێك بەرەو لێكنزیكبوونەوەی زیاتری پارتی و یەكێتی بنێت جێگای دەستخۆشییە.
فارس نەوڕۆڵی، وتەبێژی ئەنجوومەنی سەركردایەتی سلێمانی/هەڵەبجەی پارتی دیموكراتی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بۆ ئەم دۆخەی كوردستان و بۆ ئەم قۆناغەی كە پێی گەیشتوین زۆر پێویستی بە كۆبوونەوەی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان هەیە لەسەرو هەموو یانەوە كۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نشتمانیی كوردستان، چونكە لە ئێستادا هەڵبژاردنەكانی ئەمەریكا كۆتایی پێهاتووە و سەرۆكێكی نوێ دەستەڵاتدەگرێتە دەست و جیهانیش لە چاوەڕوانی ئەو گۆڕانكارییەدایە و ئێمەش وەك بەشێك لە كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەكێك لە خاڵە بەهێزەكانمان ئەوەیە كە دەبێت یەكگرتوو بین و ناكۆكییەكانمان وەلا بنێین بەتایبەت نێوانی ئێمە و یەكێتی.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەر كەسێك ڕۆڵی هەبووە و دەبێت لە زیاتر لێكنزیكبوونەوەی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ نەهێشتنی ناكۆكییەكان و یەكخستنی وتاری كوردی جێگای رێز و دەستخۆشییە، هاوكات سەرۆكایەتی هەرێمیش ئەمڕۆ ڕۆڵی كۆكەرەوەی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكان دەبینێت بۆ خۆئامادەكردن بۆ هەموو ئەو ئەگەرە چاوەڕوانكراوانەی كە ڕوو لە ناوچەكە دەكەن بۆ ئەوەش زۆر گرنگە هەموو بەرپرسان ڕۆڵی خێر بگێڕن لەم بابەتەدا.
وتەكانی ئەو بەرپرسەی پارتی لە كاتێكدایە كە هەریەكە لە مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە سەرۆكایەتی هەرێم لە شاری هەولێر کۆبوونەوەو باس لە بابەتەكانی پرسی بەشداری حكومەت و لامەركەزیەت و دۆخی ئابووری هەرێم و لایەنی ئەمنیش کرا.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


