عه‌دنان حه‌مه‌د: ئه‌وه‌ی له تۆپی پێی عێراق رووده‌دات تێكدان و بێ رێزییه

عەدنان حەمەد
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
عه‌دنان حه‌مه‌د راهێنه‌ری پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق داوای رێگه‌نه‌دانی كرد به‌وانه کە زیان دەگەیەنن بە سیستەمی وەرزش لە عێراق و به (نامۆ‌كان )ناوی بردوون.
عەدنان حه‌مه‌د له ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر نووسیبووی:” ئه‌وه‌ی له تۆپی پێی عێراق روو ده‌دات تێكدان و بێ رێزی خراپه‌كارییه بۆ یاریه‌كه و مێژووەكه‌ی و كه‌لتووركه‌ی”.
هه‌روه‌ها عه‌دنان حه‌مه‌د وتی:” پێویسته لە سه‌ر خه‌ڵكی به‌رگری لە یاریه‌كه بكه‌ن و رێگه نه‌ده‌ن به نامۆ‌كان زیان به تۆپی پێ وسیستەمه‌كه‌ی بگه‌یەنن”.
یه‌كێتیی تۆپی پێی عێراق به شێوه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌یان له ( 17 كانونی دووه‌می 2020 ) پێشكه‌ش كرد، له میانه‌ی هه‌وڵه‌كان كه وه‌زاره‌تی لاوان و وه‌رزش پێی هه‌ستا بۆ چاره‌سه‌كردنی ناكوكی نێوان یه‌كێتیه‌كه و عه‌دنان ده‌رجال كه مه‌رجی ئه‌و ده‌ستله‌كار كێشانه‌وه‌ی بوو لە به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوونی له سكاڵاكانی.
عه‌دنان حه‌مه‌د به یه‌كێك له دیارترین راهێنه‌رانی سه‌رده‌می نوێ له تۆپی پێی نوێی عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت و سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراقی له پاڵاوتن و كۆتاییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی ئه‌سینای 2004 كردوو پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ستهێنا ، ئه‌مه‌ش ده‌ستكەوتێكی پێشتر به‌ده‌ست نه‌هاتووی تۆپی پێی عێراق بوو .
هەورەها له ساڵی 2005 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بەشداری له پاڵه‌وانێتی ( كه‌نداوی 17 )ی له دۆحه كرد پێش ئه‌وه‌ی دووربخرێته‌وه به‌هۆی ماڵئاواییكردنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له گه‌ڕی یەكه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
32 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


