
پێرێز و بەرگی ئەمڕۆی رۆژنامەی سپۆرت
SNN Sport
لە ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانیدا بە گەورەیی بڵاوکراوەتەوە، فلۆرنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید، دەیەوێت زینەدین زیدان راهێنەری ئێستای لە پۆستەکەی لاببات، ئەمەش بەهۆی تۆمارکردنی زنجیرەیەک ئەنجامی خراپ کە لە سەرەتای ئەم وەرزە تا ئێستا تۆماری کردووە.
بە پێی هەواڵەکەی سپۆرت، دوای دوو شکستی ریاڵ مەدرید لە خولی ئیسپانیاو شکستێکی لە خولی یانە پاڵەوانەکان، سەرۆکی ریاڵ مەدرید گومانی لە راهێنەرەکەی هەیەو متمانەی بە پرۆژەکەی ئەم راهێنەرە نیە.
رۆژنامەکە نوسیویەتی:” لە ئێستادا زیدان لە سەر پەتەکەیە و رەنگە بەردەوام نەبێت لە یانەی شاهانە”.
زیدان بە پێی گرێبەستێک تا ساڵی 2022 لە ریاڵ مەدرید دەمێنێتەوە و ساڵانە مووچەیەکی 7.5 ملیۆن یۆرۆیی وەردەگرێت،بەڵام لە ئەگەری بەردەوامی خراپی ئەنجامەکانی، لەوانەیە لە پۆستەکەی لاببرێت.
یانەی ریاڵ مەدرید لە 11 یاری ئەم وەرزە لە هەموو پاڵەوانێتیەکان تووشی 3 شکست و 2 یەکسانبوون بووە،ئەمەش خراپترین دەستپێکی زیدانە لەو کاتەوەی بووە بە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید.

More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9 hours لهمهوپێش -
10 hours لهمهوپێش



