SNN-هەڵکەوت سەروەت
سەرەڕای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان و لە نێویشیاندا سلێمانی، بەڵام ڕێژەی مردنی هاووڵاتییان بەستانداردی جیهانی نەگەیشتووەتە حاڵەتی مەترسیدار.
مەحمود عوسمان بەڕێوبەری ئاماری سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN ئاشکرای کرد: لە چەند ساڵی رابردوودا رێژەی مردن لەهەزاردا سێ بووە و ئەمساڵ سەرەڕای بەرزبوونەوەی ڕێژەکە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕێژەکە بۆ سێ پۆینت چوار لەهەزاردا بەرزبووەتەوە، بەڵام ئەم ڕێژەیە مەترسیدار نییە و ڕێژەی مەترسیدار بەپێی ستانداردی جیهانی لە هەزاردا شەش وسەرووترە.
بەڕێوەبەری ئاماری سلێمانی وتیشی: لەساڵی رابردوودا تەنیا لە سلێمانی 150 هەزار لەدایکبوو تۆمارکراوە و ئەمەش ڕێژەیەکی باشی تۆمارکراوەو و ئێستا دانیشتوانی سلێمانی دوو ملیۆن و 400 هەزار کەسە و دانیشتوانی هەرێمیش زیاتر لە شەش ملیۆنی تێپەڕاندووە.
ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی چەند ساڵێکە ڕێژەی مردنی منداڵی ساوا بەهۆی کوتان و بوونی کەرەستە تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان کەمی کردووە و ڕێژەی دانیشتوانی شارەکانی هەرێمی زیادکردووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


