باله‌ی یانه‌ی شۆریجه خۆی بۆ خولی پله یه‌كی عێراق ئاماده دەكات

عه‌دنان عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باله‌ی یانه‌ی شۆریجه
حسێن کەرکوکی-SNN Sport
بریاره رۆژی شەممه‌ی دهاتوو ركابه‌رییه‌كانی پاڵاوتنی یانه‌كانی باكووری خولی باله‌ی یانه پله یه‌كه‌كانی عێراق ده‌ستپێبكات، ئەمەش به به‌شداری یانه‌كانی حه‌ویجه و شۆریجه له شاری كه‌ركوك.
عه‌دنان عه‌زیز سه‌رپه‌رشتیاری تیپی باله‌ی یانه‌ی شۆریجه سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ خوله‌كه بۆ (SNN Sport) وتی:”سه‌رباری ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو پاڵاوتنه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن ، به‌ڵام ئاماده‌كارییه‌كانمان ته‌نیا چه‌ند رۆژێكه ده‌ستی پێكردووه و پێكهاته‌كه‌مان بۆ ئه‌م وه‌رزه تێكه‌ڵه‌یه‌كه له یاریزانی به ئه‌زموون و یاریزانی لاو، ئەمەش دوای ئەوەی چه‌ند یاریزانێکی تری لێهاتوومان چونه‌ته ریزی یانه‌كانی تر”.
وتیشی :”بەهۆی قه‌یرانی داراییەوە ده‌ست بەستووین ، هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ئامانجمان بنیادناوه و دۆخی تیپه‌كه‌مان له خوله‌كه باش نابێت”.
عه‌دنان عه‌زیز ئه‌وه‌شی خسته روو:” سه‌رباری ئه‌وانه‌ی باسمان كرد ، به‌ڵام هەو‌ڵی خۆشمان ده‌ده‌ین و دەمانەوێت ركابه‌ری بکەین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


