بەتۆمەتی گەندەڵی سامانی وەزیرێکی پێشووی عێراق دەستیبەسەرداگیرا

وەزیری کارەبای پێشووی عێراق
SNN
دادگای تێھەڵچوونەوەی کەرخی بەغدا بە تۆمەتی گەندەڵی بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی سامانی گوازراوە و نەگوزارەکانی لوئەی جەواد خەتیب وەزیری پێشووی کارەبای دەرکرد.
لە بەڵگەنامەیەکدا کە وەزارەتی کارەبای عێراق ئاراستەی کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی کردووە و تیایدا ئاماژە بەوەدراوە: “دادگای تێھەڵچوونەوەی کەرخ، تایبەت بە دۆسیەکانی دەسپاکی، بڕیاری دەستبەسەرداگرتنی سامانی گوازراوە و نەگوزارەکانی، لوئەی جەواد خەتیب، وەزیری پێشووی کارەبی دەرکردووە”.
لە بەڵگەنامەکەدا وردەکاری زیاتر سەبارەت بەو تۆمەتەی کە ئاراستەی وەزیری پێشووی کارەبا لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی کراوە، نەخراوەتەڕوو، بەڵام عالیە نوسەیف پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاندووە، ئەو وەزیرەی پێشووی عێراق ژمارەیەک دۆسێی گەندەڵی لەسەرە، لەنێویشیاندا کردنەوەی ژمارەیەک کۆمپانیای وەهمی.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
3 hours لهمهوپێش


