
دیمەنێک لە یاریەکە
SNN Sport
لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و پاراگوای بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە یاریگای لابۆمبۆنێرا رووبەڕووی یەکبوونەوە و لە ئەنجامدا 1-1 یەکسانبوون.
یاریەکە لە گەڕی سێیەمی پاڵاوتنەکان بوو، ئەرجەنتین لە دوو یاری رابردوو براوە بوو، بەڵام بەرامبەر بە پاراگوای لە خولەکی 22 سەرەتا ئەنخێل رۆمێرۆ گۆڵی بە لێدانی سزا لە تانگۆ کرد.
دواتر لە خولەکی 41 نیکۆلاس گۆنزالێز توانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە و تا کۆتایی یاریەکە هەردوو هەڵبژاردە 1-1 یەکسانبوون.
بەم یەکسانبوونە تانگۆ لە 3 یاریدا 7 خاڵی هەیەو بە کاتی لە پلەی یەکەمی ریزبەندیەکە دێت، هەرچی پاراگوایە بە کۆکردنەوەی 5 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21 hours لهمهوپێش



