“حكومەتی هەرێم بۆخۆی دەیزانی ئەمەی رووبەڕوو دەبێتەوە بەڵام بێباك بوو”

سەرکۆ گەڵاڵی ئەندامێكی لیژنەی دارایی و وزەو سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی و وزەو سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات حكومەتی هەرێم بۆ خۆی دەیزانی رووبەڕووی ئەم دۆخە دەبێتەوە بەڵام بێباك بوو لەوەی چارەسەری ڕیشەیی گرفتەكانی لەگەڵ بەغدا بكات، هەر ئەوەش وایكرد كە بەغدا هیچ متمانەیەكی نەمێنێت بە بەڵێنەكانی هەرێم.
سەركۆ ئازاد، ئەندامی لیژنەی دارایی كە هاوكات ئەندانی لیژنەی وزەو سامانە سروشتییەكانە لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە هەرزوو حكومەتی هەرێممان لەم دۆخەی ئێستا ئاگادار كردەوە و حكومەتیش بۆخۆی دەیزانی كە ئەم دۆخە یەخەی دەگرێت بەڵام بێباك بوو لەوەی بەدوای چارەسەرێكی ڕیشەیدا بگەڕێت بۆ یەكلاكردنەوەی مەلەفەكانی لەگەڵ بەغدا، بۆیە ساڵی ڕابردوو لەكاتی سەردانمان بۆ پەرلەمانی عێراق و كۆبوونەوەمان لەگەڵ ئەندامانی لیژنەی دارایی و وەزە ئەوەیان پێراگەیاندین كە چیتر ناتوانن متمانە بە بەڵێنەكانی حكومەتی هەرێم بكەن سەبارەت بە پرسی رادەستكردنی نەوت.
ئاماژەی بەوەشكرد، نەدەبوو پارتی باسی زۆرینە و كەمینەی بكردایە كە گوایە ئەو یاسای قەرزە بە زۆرینە تێپەڕیووە، چونكە هەر خۆشیان لە پەرلەمانی كوردستان بۆ هەندێك بابەت پشت بە زۆرینەو كەمینە دەبەستن و وەك كارتێكی فشار بەرامبەر بە لایەنە سیاسییەكانی دیكە بەكار دەهێنن، بۆیە تێپەراندنی هەر یاسا و بڕیاریك بە زۆرینەی پەرلەمانی لە بەغدا بێت یان هەرێم سەپاندنی ئیرادەی لایەنیكە بە سەر لایەنێكی ترە بە ناوی (دیموكراسی) كە دوور لە شەراكەت و سازانە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، “پەرلەمانتار و بەرپرسانی عێراق چەندین ساڵە داوا دەكەین بەشێك لە نەوتی هەرێم رادەست بكەن بۆ ئەوەی بتوانین دەرفەتێك هەبێت بۆ گفتوگۆ و ریككەوتن بەڵام حكومەتی هەرێم هیچ ئامادەییەكیان دەرنەبڕیوە بە ڕادەستكردنی نەوت، بۆیە ئێمە ناتوانین بەبێ رادەستكردنەوەی نەوتی هەرێم هیچ پارە و شایستەیەك لە پڕۆژە بودجەی عێراق بۆ هەرێم دیاری بكەین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


