25 کۆچبەر ئەمڕۆ لە میسرەوە دەگەنە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

لوقمان حسێن راوێژکاری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران
SNN
له ماوهى رابردوودا پاش ئەوەی ژمارەیەک کۆچبەر ویستیان لە وڵاتی تورکیاوە بە رێگای ئاوی بگەنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، لەلایەن هێزی دەریاوانی وڵاتی میسڕەوە دەستگیرکران كه ژمارهیان 25 كۆچبهره، ئەمڕۆ کاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ دەگەنەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
لوقمان حسێن راوێژکاری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران بە SNNی راگەیاند: دوای مانگێک لە رزگارکردنیان لەلایەن، هێزی دەریایی میسرییەوە و گواستنەوەیان بۆ وڵاتی میسر لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کوردانە دەستیپێکرد کە ژمارەیان 25 کەسبوو سەرجەمیان کورد بوون، ئێمە لەگەڵ دەزگای کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەبەردەوامی لە پەیوەندیدابووین لەگەڵیان، بۆ ئازادکردن و گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان.
وتیشی “لە رێگەی کونسوڵخانەی عێراق لە میسر و تەواویکردنی کارە یاساییەکانی ئەو پەنابەرانە ئەمڕۆ دەگەڕێنەوە شاری سلێمانی”
ئاماژەی بەوەشکرد: لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، هەموو پشتیوانییەکی خۆی بۆ ئێمە دەربری و سەرجەم تێچووی فڕۆکەو گەڕاندنەوە و کاری ئیداری 25 پەنابەرە کوردەکەی لە میسرەوە بۆ سلێمانی گرتە ئەستۆ.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
10 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
5 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


