فەرەنسا: نابێت ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا
SNN
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، داوا لە ئەمریکا دەکات پلانی کشانەوەی هێزە تایبەتەکانی لە عێراق دوابخات.
ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ئەمڕۆ لە میانی چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی BMFی فەرەنسی، وتی: “بە بۆچوونی ئێمە نابێت ئەمریکا هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە و ئەوەش بە مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێین”.
لۆدریان باسی لەوەشکرد کە پۆمپیۆ تا 20ی کانوونی دووەم لە پۆستەکەیدایە و زۆر پرسی گرنگ هەیە دەبێت لەگەڵیدا باسی بکات، کە ئەوانیش بارودۆخی ئەمنی عێراق، پرسی ئێران، تیرۆر.
ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا کە لە ئێستادا لەلایەن ئەو وڵاتەوە تاوتوێ دەکرێت، لەکاتێکدایە ئەمریکا لە هەژموونی ئێران لە عێراق و چالاکی و هێرشەکانی گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەو وڵاتە نیگەرانە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
20 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
18 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
18 hours لهمهوپێش



