
SNN-هەڵکەوت سەروەت
ئاژانسی میترۆگرافی بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی پارێزەرانی ئاو، لە پێشانگایەکی فۆتۆیی لە شاری سلێمانی، کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق دەردەخات و بەرپرسێکی رێکخراوەکەش دەڵیت: “ئەوەی بەسەر ژینگەی کوردستاندا هاتووە تراژیدیایە”.
نەبیل ئیبراهیم موسا لە لێدوانێکیدا بۆ SNN رایگەیاند: “رێکخراوەکەمان لە پێشانگایەکدا کە نزیکەی 40 وێنەی لەخۆگرتووە، هاوکات کتێبێک کە 56 وێنە لەخۆدەگرێت، هەموو ئەو مەترسیانە دەخاتەڕوو کە لەسەر ژینگەی ئاویی کوردستان و عێراق هەیە”.
وتیشی: “بەداخەوە ئێمە گەیشتین بە شارستانیەتێک کە هیچ پلانێکمان بۆ نەبوو، ئەو بڕە زۆرەی پلاستیک دەهێنرێتە ناوەوە بەبێ ئەوەی پلانی ریسایکلینمان هەبێت”.
راشیگەیاند: “ئەوەی نیگەرانمان دەکات گرتنەوەی ئاوی رووبارەکانی دیجلە و فوراتە لەلایەن وڵاتانی دراوسێوە کە بە روونی کاریگەرییەکانی لەناو وێنەکاندا دەبینرێت، هەروەها پیسکردنی سەرچاوەکانی ئاو و ژینگە لەلایەن هاووڵاتییانەوە، کاریگەری ئەم پیسبوونە بە جۆرێکی دیکە زیانمان پێدەگەیەنێت، مەڕ و ماڵاتەکان پاشماوە پلاستیکیەکان دەخۆن و مایکرۆپلاستیک دەچێتە لەشیانەوە، هاوڵاتیان بێئاگان لەوەی سیستەمی لەشی خۆیان پیسکردووە”.
رێکخەرانی ئەم پێشانگایە ماوەی سێ مانگ سەرقاڵی وێنەگرتنبوون لە هەرێم و سنوورەکانی ئێران تا بەسڕە و فاو.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



