
وێنەی بۆردومانەکە، SNN
SNN-محەمەد مستەفا
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 13 ی تشرینی دووەم، فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بە چڕی بۆردومانی بناری قەندیلیان کرد .
محەمەد حەسەن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بە SNN ی ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمرۆ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیا بە چڕی بۆردومانی شاخی کورتەک و گوندی بێ پاڵان و چەند شوێنێکی تری بناری قەندیلیان لە ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر کردووە .
وتیشی: “بۆردومانەکە نزیکبووە لە گوندی بێ پاڵان و ترس و دڵەڕاوکێی لەناو دانیشتوانی سنووری ئەو گوندانە دروستکردووە “.
ِباسی لەوەشکرد : بۆردومانەکە زیانی گیانی نەبووە، بەڵام لە ئێستادا فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چاودێری سوپای تورکیا بە ئاسمانی بناری قەندیلدا دەسوڕێتەوە .
هاوکات کەمێک لەمەوبەر فڕۆکەی جەنگی سوپای تورکیا بۆ ماوەیەک بە ئاسمانی سنووری قەزای ڕانیەدا سوڕایەوە .
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
16 hours لهمهوپێش



