لەدوای ڕاگرتنی 320 ملیار دینارەكەی هەرێم دۆخی بازاڕ چی بەسەردێت؟

بازاڕى قهیسهرى له ناوهندى ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی پەرلەمانی عێراق پرۆژە یاسای قەرزی پەسەند كرد و پشكی كوردیش لەو قەرزە دیارینەكرا، ئەمە دڵەڕاوكێی لای هاوڵاتیان و فەرمانبەرانی هەرێم دروستكردووە، شارەزایەكی بواری دارایش ئاماژە بەوەدەكات هاووڵاتیان گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە چیتر ناتوانن دەستكراوەبن لە كڕینی پێداویستیەكانیان ئەمەش جوڵەی بازاڕ كەمدەكاتەوە و گۆڕانكاریش بەسەر نرخەكاندا دێت.
عوسمان محەمەد، شارەزای كاروباری دارایی بە SNNی راگەیاند: زۆرینەی هاووڵاتیان باری داراییان خراپە، ئەوەی ئێستا تیبینی دەكرێت زۆربەی هاووڵاتیان فەرمانبەرن و فەرمانبەرانیش لەم كاتەدا خەریكە نزیك بوونەتەوە لە چینی كەمدەرامەت و هەژار.
ئاماژەی بەوەشكرد: كاتێك كۆمەڵگا هەژار بوو با خستنەڕووی كاڵاو شمەكیش زۆر بێت و نرخیشیان لەبار بێت بەڵام كاتێك دراو نەبوو بۆ كڕینی ئەو كاڵاو شمەكانە وا دەكات كە جوڵەی بازاڕ بوەستێت ئەمەش وادەكات، گرفتێكی دیكە بۆ ئەوكەسانەش دروست بكات كە فەرمانبەر نین و لەسەر كاری ڕۆژانەی خۆیان بژێوی ژیانیان دابیندەكەن، بەو جۆرەش دەگەینە ئەو ڕاستییە كە دابەشنەكردنی مووچە لە كاتی خۆیدا چەندین كاریگەری هەیە بەسەر هەموو چینەكانی كۆمەڵگاوە.
ئەو شارەزایەی بواری دارایی ئەوەشی خستەڕوو: لە ئێستادا هاووڵاتیان ئەو بڕە پارەیەی كە لەبەردەستیاندا هەیە لە كڕینی ئەو شمەك و كاڵایانەدا خەرجی دەكەن كە پێویستی هەنوكەین و وازیان لە كڕینی كاڵا و شمەكی كەمالیات و جوانكاری هێناوە، چونكە نازانن ئایندەی دارایی هەرێم بە چ قۆناغێك دەگات، دواجار نرخی زەوی و خانوو ڕوو لە نزمبوونەوە دەكات چونكە هاووڵاتی هێندە پارەی پێ نییە كە بتوانێت لە كڕینی زەوی یان خانوو خەرجی بكات.
زیاد جەبار سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بە SNNی رایگەیاند: بۆ تێپەڕاندنی ئەم بارودۆخە حكومەتی هەرێم پێویستە دوو ڕێگا بگرێتە بەر یان ئەنجامدانی چاكسازی ڕاستەقینە و گەڕانەوەی هەموو داهاتەكان بۆ خەزێنەی حكومەت یاخود گەیشتن بە ڕێككەوتنی كۆنكرێتی لەگەڵ بەغدا، چونكە پێشتر زانیمان كە بەناردنی پارەكەی بەغداشەوە حكومەتی هەرێم بە دوو مانگ یەك مووچە بەلێبڕینەوە دابەشبكات، ئەگەر ئەو پارەیەی بەغدا نەبێت مەترسییەكان لەسەر دواكەوتنی دابەشكردنی مووچە زیاتر دەبێت و دۆخی دارایی هاووڵاتیانیش خراپتر دەبێت.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


