سیخوڕە ئیسرائیلییەکان سەرکردەیەکی قاعیدە لە شەقامەکانی تاران دەکوژن

محەمەد میسری
SNN
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە “کەسی دووەم کە رێکخەری هێرشی سەر باڵیۆزخانەکانی ئەمریکایە لە ئەفریقا و سەرکردەیەکی رێکخراوی قاعیدەیە، لەناو شاری تاران لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراوە”.
رۆژنامەکە نووسیوێتی “ئەو کەسە ناوی (عەبدوڵا ئەحمەد عەبدوڵا)یە و بە ئەبو محەمەد میسری ناوزەد کراوە، دوو سیخوڕی ئیسرائیلی بەسەر ماتۆڕسکیلێکەوە لە شەقامەکانی تاران بە دەمانچە کوژراوە”.
رۆژنامەکە ئەوەشی نووسیوە “محەمەد میسری لەگەڵ کچەکەی بەناوی مریەم بووە کە پێشتر هاوسەری حەمزە بن لادن-ی کوڕی ئوسامە بن لادن بووە و رۆژی 7ی ئابی ئەمساڵ کردەی کوشتنی ئەو سەرکردەیەی قاعیدە جێبەجێکراوە”.
بەگوێرەی رۆژنامە ئەمریکییەکە، ئەبو محەمەد میسری کە لە ساڵی 2003ەوە لە ئێران دەژی، تائێستا حکومەتی تاران هیچ راگەیەنراوێکی لەبارەی کردەی کوشتنەکەوە بڵاو نەکردۆتەوە.
دەسەڵاتی فیدراڵیی ئەمریکا 10 ملیۆن دۆلاریان وەک پاداشت لەسەر سەری ئەبو محەممەد میسری دانابوو، تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەکانی ئەمریکاش لە کینیا و تەنزانیا لە ساڵی 1998 بووە هۆی کوژرانی 224 کەس و برینداربوونی پێنج هەزار کەس.
More News
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
45 mins لهمهوپێش -
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
1 hour لهمهوپێش



