
سیپ مایەر و مانوێل نۆیەر
SNN Sport
مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی بایرن میونخ له سه‌ر لێواری نووسینی مێژووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئۆكرانیا له خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا کە ئەمشەو ئەنجام دەدرێت.
له ئه‌گه‌ری به‌شداریكردنی نویەر له به‌رامبه‌ر ئۆكرانیا له گه‌ڕی پێنجه‌می پاڵه‌وانێتی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، ئه‌وا ریكۆردی پێوانه‌یی له ژماره‌ی یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌فسانه‌ی گۆڵپارێزی مانشافت سیپ مایەر پاڵه‌وانی جیهانی 1974 یه‌كسان ده‌كاته‌وه.
پاش یه‌كسانكردنی ریكۆردی مایه‌ر ده‌رفه‌ت دهرەخسێت بۆ گۆڵپارێزی یانه باڤاریه‌كه بۆ شكاندنی ریكۆرده‌كه ، كاتێک ئه‌ڵمانیا ده‌بێته میوانی ئیسپانیا لە گه‌ڕی شه‌شه‌م و كۆتایی له ركابه‌رییه‌كانی گرووپی چواره‌می خولی نەتەوەکانی ئەوروپا.
مایەری تەمەن 76 ساڵ نیگەران نیە بۆ لە دەستدانی ئەم ریکۆردەو دەڵێت:” کاتی ئەوە هاتووە ئەم ژمارەیە لە دەست بدەم، چونکە من 41 ساڵ پێش ئێستا تۆمارم کردووە،ئەمە ئەوە نیشان دەدات بۆمن دەستکەوتێکی گەورە بوو، پیرۆزبایی لە مانوێل نۆیەر دەکەم”.
مایەر لە 95 یاری نێودەوڵەتی لە ساڵی 1966 تا 1979 توانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ساڵی 1972 بباتەوەو دوای دوو ساڵ دوای بردنەوەی ئەم نازناوە، توانی جامی جیهانی لەگەڵ ئەڵمانیای خۆرئاوا بباتەوە.
More News
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
12 mins لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش



