“گۆڕان بۆ چاكسازى چووه ناو حكومهت، بهڵام نهوهك چاكسازى نهكرا، بهڵكو دۆخهكه خراپتریش بوو”

لۆگۆى بزوتنهوهى گۆڕان
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رایدهگهیهنێت: گۆڕان بە مەرجی ئەنجامدانی چاكسازی بەشداری كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كرد، بەڵام نەك چاكسازی نەكرا بەڵكو دۆخەكە خراپتریش بوو.
عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بە SNNی راگەیاند: “بەلای هاووڵاتییانەوە بابەتی چاكسازی و دابەشكردنی مووچە و باشكردنی بژێوی ژیانیان زۆر گرنگە، بەڵام حكومەتێك نەتوانێت ئەوانە ئەنجام بدات چۆن دهتوانێت چاكسازی بكات، بۆیە ئەوەی لەم كابینەیەدا بەدی دەكەین نەك هەر چاكسازی نەكراوە، بەڵكو دۆخەكە خراپتر بووە، لە كاتێكدا بزووتنەوەی گۆڕان بە مەرجی ئەنجامدانی چاكسازی بەشداری كابینەی نۆی حكومەتی هەرێمی كرد”.
وتیشى: “لە ئێستادا گرفتەكان زیاتر قوڵ بوونەتەوە، بەغدا بڕیاریداوە كە بەشە بودجەی هەرێم نەنێرێت تاوهكو نهوت رادهستنهكرێت، بۆیە پێوستە گۆڕان و پارتی و یەكێتیش بڕیاری خۆیان بدەن، چونكە چیدیكە خەڵك بەم وەزعەوە چاوەڕێی شتی خراپتر ناكات، خەڵك تەحامولی نان بڕین و مووچە بڕین ناكات و خەڵك ( سەبری ئەیوبی) نییە، بۆیە ئەگەر ئەو سێ لایەنە خۆیان بە حكومەت دەزانن دەبێت ئەم دۆخە چاكبكەن، بگهن بەوەی لەگەڵ بەغدا رێكبكەون یانیش لێرە داهاتەكان شەفاف بكەن و چاكسازی راستەقینە ئەنجام بدەن”.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نيشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو: “لەگەڵ ئەوەی هێشتا پارتی دیموكراتی كوردستان ئەو پشكانەی كە دەبوو بیداتە بزووتنەوەی گۆڕان لە ئەنجوومەنی پارێزگاكان و كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم هێشتا هەموو پۆستەكانی نەداوەتە گۆڕان، بەڵام بڕیاری كشانەوە لەم كابینەیە لە لایەن گۆڕانەوە لە دەسەڵاتی جڤاتی نيشتمانی و جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕانە و بە بڕیاری تاكە كەسێك نادرێت”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21 hours لهمهوپێش



