گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ شەممە 14/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ شەممە (14/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
سپۆرت:
- نەیمار 100 ملیۆن یۆرۆ.
- پاریس سانجێرمان ئامادەیە نرخی نەیمار لە هاوینی داهاتوو کەمبکاتەوە ئەگەر بەردەوامبوو لە رەتکردنەوەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.
- لەوانەیە یانەی بەرشەلۆنە بیر لە گواستنەوەی بکاتەوە ئەگەر یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی بفرۆشێت.
- کێشەی نێوان یانەکەو یاریزانەکە،لەوانەیە گرێبەستەکە رابگرێت، بەڵام هەموو شتێک بە دەستی ئیدارەی نوێی یانەکەیە.
- سویسرا-ئیسپانیا 10:45.
- لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لارۆخا دەیەوێت بردنەوە تۆماربکات.
- ئەرجەنتین 1-1 پاراگوای.. میسی تووڕەیە لە ناوبژیوان.

مارکا:
- یوساین بۆڵت:” کەس نیە نزیک ببێتەوە لە ژمارە پێوانەییەکانم لە ئێستادا.
- لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا ئیسپانیا رووبەڕووی سویسرا دەبێتەوە و دەیەوێت پارێزگاری لە پێشەنگی گروپی چوارەم بکات.
- تیپەکەی لویس ئینریکی کێبڕکێی ئەڵمانیا دەکات بە جیاوازی 1 خاڵ.
- لەوانەیە مۆراتا وەکوو یاریزانی ژمارە 9 یاری بکات، دوای ئامادەنەبوونی لە یاری مانگی رابردووی ئۆکرانیا.

ئاس:
- ژیانی نوێ بۆ مۆدریچ.
- پێکانی ڤاڵڤێردی و تووشبوونی کاسێمێرۆ بە کۆرۆنا،وادەکات مۆدریچ لە هەردوو یاری ڤیاریاڵ و ئینتەر سەرەکی بێت.
- یاریزانەکە ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای نێگەتێڤ بوو، دوای ئەوەی یاریزانێکی هەڵبژاردەی کرواتیا لە یاری تورکیا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- لە راپرسییەکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیدا هاتووە، لە %77ی هاندەران رەتیدەکەنەوە یانەکەیان دەستبەرداری عوسمان دیمبلی ببێت لە گواستنەوەی زستانە.
- لە%70ی هاندەران داوا دەکەن گرێبەستەکەی میسی نوێ بکرێتەوە.
- لە %73ی هاندەران رەتیدەکەنەوە یانەکە گرێبەست لەگەڵ جێگرەوەی ئانسۆ فاتی بکەن.

More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



