
نەیمار و تیتی
SNN Sport
تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل، لە پاش بردنەوەی وڵاتەکەی بەرامبەر بە ڤەنزوێلا کە نەیمار تێیدا ئامادە نەبوو، ستایشی ئەستێرەی هەڵبژاردەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت ئەوەی ئەو یاریزانە دەیکات کەس بە خەیاڵیدا نایەت.
لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یاری ڤەنزوێلا کە 1-0 بە سوودی سامپا تەواو بوو، تیتی وتی:” لەسەر ئاستی تاک ئەوەی کەس بە خیاڵیدا نایەت نەیمار دەیکات،من ئەو بینینەم هەیە بۆ ئەو یاریزانە”.
دەشڵێت:” پێویستە بزانین چۆن کار دەکەین، ئێمە بووینە پاڵەوانی کۆپا ئەمریکای 2019 بە بێ ئەو یاریزانەو بە هەستێکی ئامادەنەبوونی ئەو یاریزانەوە، ئەمە خۆلادان نیە لە ئەو”.
دەشڵێت:” بۆ یاری ڤەنزوێلاو ئۆرۆگوای لە لیستی یاریزانەکاندا بووە، بەڵام دواتر بڕیار درا دووربخرێتەوە، چونکە چاکنەبووەوە لەو پێکانەی کە تووشی رانی چەپی بووە”.
سەرەڕای ئاستێکی بێهیوابوو،بەڵام هەڵبژاردەی بەرازیل توانیویەتی لە سێ یاریدا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ی قەتەر 3 بردنەوە تۆماربکات و 9 خاڵ بە دەست بهێنێت و پێشەنگی هەڵبژاردەکانی ئەمریکای باشووری داگیرکردووە.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
2 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
3 hours لهمهوپێش



