“له چهند رۆژى داهاتوودا سهردانى لایهنه سیاسییهكانى ترى باشوورى كوردستان دهكهین”

ئەحمەد قەرەمووس، هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محەمەد
هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان رایدەگەیهنێت: ئێمه شانازی بە دەستكەوتەكانی باشوورەوە دەكەین كە دامەزراوەیەكی وەك پەرلەمانی كوردستانی هەیە، دهشڵێت: “شەڕی ناوخۆ جێگای قبوڵكردن نییە”.
ئەمڕۆ شهممه ئەحمەد قەرەمووس، هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان بە یاوەری شاندێك، لەگەڵ رێواز فایهق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان كۆبووەوە، لهپاش كۆتایی هاتنى كۆبوونهوهكه لهبهردهم میدیاكان وتى: “لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی حزب و لایەنە سیاسیەكانی تری باشوور دەكەین، سوپاسى سەرۆكی پەرلەمان دهكهین كه پشتیوانی خۆی بۆ كەنەكە دووپاتكردهوه و هەڵوێستی خۆی دژی شەڕی ناوخۆ بە شاندەكە راگەیاند، چونكه ئهمه گرنگى تایبهتى خۆى ههیه بۆ ئێمه، رێگرێكى سهرهكییه له دروستبوونى شهڕى ناوخۆ”.
وتیشى: “شەڕی ناوخۆ جێگای قبوڵكردن نییە، دۆخی باشوور لەبەرچاو دەگیرێت”.
هاوسەرۆكی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان باسی لەوەشكرد: “لە چەند رۆژی داهاتوودا سەردانی حزب و لایەنە سیاسیيەكانى ترى باشوورى كوردستان دەكەين، بە مەبەستی دروستكردنی كۆدەنگییەك دژبە شەڕی ناوخۆ، ئێمه شانازى بە دەستكەوتەكانی باشوورەوە دەكەین كە دامەزراوەیەكی وەك پەرلەمانی كوردستانی هەیە، بۆیە پێویستە هەوڵەكان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی چڕتر بكرێنەوە”.
More News
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
3 hours لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
4 hours لهمهوپێش



