زانیاری نوێ لەسەر كەیسی كوژران و برینداركردنی ئەفسەر و پۆلیسەکانی هەولێر

دوو قوربانی رووداوەکە
SNN- بڕیار محەمەد
سەرەتای ئەم مانگە كاتژمێر 11 بۆ 2 ی شەو دوای ئەوەی لە گەڕەكی عەدالەی شاری هەولێر رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەكانی پۆلیس و تۆمەتبارێك روودەدات، پۆلیسێك كوژراو و چواری دیكەش بریندار بوون، تائێستا بکوژەکە دەستگیر نەكراوە .
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە رووداوەكە بە SNNی راگەیاند “پۆلیسی هەولێر تا ئێستا سەرقاڵی لێكۆڵینەوەیە بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبارەكە، بەڵام بێئەنجامبووە.
لە رووداوەكەدا عەقید عیزەدین نەجمەدین، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار/ رۆژئاوا سێ گولەی بەر دەكەوێت برینداردەبێت كوڕەكەیشی بەناوی پەیوەند عیزەدین لەكاتی رووبەڕووبوونەوەكە لەگەڵ تۆمەتبارەكە گیانی لەدەستداوە.
هەروەها چەند كارمەندێكی دیكەش برینداربوون، دوای ئەنجامدانی چارەسەری، سێ كارمەندەكەی پۆلیس رەوانەی ماڵەوە كرانەوە عەقید عیزەدین-یش بەهۆی خراپیی دۆخی تەندروستییەوە گوزارەیەوە نەخۆشخانەیەكی ئەهلی و لەوێ ژماریەك نەشتەرگەری بۆ كرا و هەفتەی رابردوو رەوانەی ماڵەوە كراوەتەوە .
پارێزەر برزۆ سەعید كە پارێزەری هاوڵاتییەكە و سكاڵای لەسەر ئەو تۆمەتبارە هەیە كە رووبەڕووی پۆلیسەكان بووەوە بە SNNی راگەیاند: كاتێك دڕندەكان ئازاد دەكرێن پشتگیرییان لێدەكرێت، لەلایەن ئەم و ئەو، بۆیە دەرئەنجام و لێكەوتەكانی ڕوون و ئاشكران.
پێشتر هەمان ئەم تۆمەتبارە لە گەڕەكی وەزیران لەسەر ڕووشانی فلیكۆتی دیوارەكەی ئەندازیارێك بە گولە خەڵتانی خوێن دەكات زیاتر لە مانگێك لە بەشی چاودێری چڕ دەمێنێتەوە، دواتریش بۆ یەك كاژێر توقیف نەكراوە..
ئەو پارێزەرە دەشڵێت: “ناھەقی نییە بۆ جاری دووەم پۆلیسێكی تەمەن بیست ساڵ جوانە مەرگ بكات و عەقید و موقەدەمێكیش پەككەوتە بكات و سێ پۆلیسی تریش زامدار بكات، لێرەدا پەیامەكە ئەوەیە ئەگەر ھەر ئەمڕۆ ئەم تۆمەتبارە دەسگیر نەكرێت و بە ماوەیەیەكی زۆر كورتیش سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرنەچێت و سزاكەش جێ بەجێ نەكرێت، ئەوا دەبێت فاتحە لەسەر وەزارەتی ناوخۆ بخوێندرێت.
وتیشی: “گرنگ تەنها دەسگیر كردنی ئەم تۆمەتبارە نییە، بەڵكو گرنگ ئەوەیە دەستی ئەوانە ببڕدرێت كە پشتگیری لەم جۆرە تاوانبارانە دەكەن و داڵدەیان دەدەن و دەستوەردان لە كاری دادگاكان دەكەن.”
ئاماژەی بەوەشكرد: بەڵی ئیتر كاتی ئەوە هاتووە گرنگی زیاتر و زۆرتر بەم هێزە خۆنەویست و گیان فداییە بدرێت كە مەبەستم پۆلیسە ، خوای گەورە سێبوری خانەوادەی عقید عزالدین بدات و پلە شەهادەت بە كوڕە جوانە مەرگەكەی ببەخشێت .
شایەنی باسە تۆمەتبارەكە بەپێی ماددەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، بەڵام خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەكان نەكردووە و دوای رووداوەكەش هەڵاتووە.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


