“حكومەتی هەرێم خاوەنداریهتى نەوتەكەی لەدەستداوە بۆیە ناتوانێت رادەستی عێراقی بكات”

نەوتی هەرێمی کوردستان Haider Mohammed Ali / AFP
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان رایدهگهیهنێت: پێناچێت ئەمجارەش حكومەتی هەرێم بتوانێت بە تەواوی مەلەفی نەوت و داهاتەكەی رادەستی حكومەتی عێراقی بكات، چونكە نەوتی هەرێم پێشوەختە فرۆشراوە و پارەكەی وەرگیراوە.
د. شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە پەرلەمانی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “هیچ رێگایەك لە بەردەم حكومەتی هەرێمدا نییە بۆ دەرباز بوون لەم دۆخەی تێیكەوتووە جگە لە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا، دەبێت رێككەوتنیش لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان بێت ئەگەر حكومەتی هەرێمیش بیەوێت رێكبكەوێت ئەوا دەروازی رێككەوتن زۆرن لەگەڵ عێراق”.
وتیشى: “بە بۆچوونی خۆم پێناچێت حكومەتی هەرێم ئامادە بێت بە تەواوەتی مەلەفی نەوت، گرێبەستە نەوتییەكان و داهات رادەستی حكومەتی عێراقی بكات، چونكە نەوتی هەرێم فرۆشراوە كە فرۆشتنی پێشوەختی پێدەوترێت، بەجۆرێك پارە وەرگیراوە لە بەرامبەردا بە نەوت ئەو پارەیە دەدەنەوە، بۆیە لە ئێستادا خاوەنداریهتى نەوت لە هەرێمی كوردستان لەدەستی حكومەت نەماوە كە ئەوەش هەڵەیەكی ستراتیژی بوو كابینەی پێشوو ئەنجامیدا و ئەم كابینەیەش بۆی راست نابێتەوە”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی وزه و سامانە سروشتییەكان ئەوەشی خستەڕوو :”دەرئەنجامی خراپی دۆخی دارایی هاووڵاتییان لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمە و ئەگەریش جارێكی دیكە نەگەنەوە رێككەوتن و نەوت رادەستی حكومەتی عێراق نەكرێت، دۆخەكە لەمە زیاتر خراپتر دەبێت”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


