پەرلەمانی عێراق 13 سکاڵا دژی ئەندامێکی خۆی دەجوڵێنێت

محەمەد حەلبوسی
SNN
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “13 سکاڵای دژی عەلی سەجری پەرلەمانتار تۆمار کردووە کە تۆمەتەکان خۆیان لە (جنێو دان و تەشهیر) دژی محەمەد حەلبوسی دەبیننەوە”.
بەیاننامەیەکی فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان ئاشکرایکردووە “ئەو پەرلەمانتارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەستاوە بە بەخشینەوەی تۆمەت و جنێو دان و قسەی ناشرین دژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق”.
بەیاننامەکە دەشڵێت: “قسە و تۆمەتەکانی (عەلی عەبدوڵا حمود ئەلسەجری) هیچ بنەمایەکیان نییە و خاڵین لە راستی، بۆیە 13 سکاڵا دژی جووڵێنراوە تائێستا”.
پێشتر ئەو پەلەمانتارە لە چەندین بۆنەدا محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقی بە گەندەڵ و دز ناو بردبوو.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
49 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


