
زیدان و مباپی
SNN Sport
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید رەزامەندی نیشانداوە بە بڕی 161 ملیۆن پاوەن لە هاوینی داهاتوو کیلیان مباپی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.
مباپی لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2022 گرێبەستی لەگەڵ پاریس سانجێرمان کۆتایی دێت، یانەکەی لە ئێستادا دەیەوێت نوێی بکاتەوە، بەڵام ئەو رازی نابێت.
بە پێی راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان، یانەی ریاڵ مەدرید بە گەرمی بەدواداچوون بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە دەکات،یانە زەبەلەحەکەی لالیگا زۆر لە مێژە سەرسامە بەم یاریزانە، بەڵام پاڵەوانی فەرەنسا بە نیازە لە مامەڵەیەکی نوێدا قەناعەت بە مباپی بهێنن بە مانەوە لە ئایندەدا،بەڵام یانەی شاهانە دڵنیایە لەوەی کە دەتوانن هاوینی داهاتوو ئەم یاریزانە ببەنە ریزەکانیانەوە.
هەروەها یانە فەرەنسیەکە لە هاوینی 2021 فشاری کەمتر لەسەر نەفرۆشتنی مباپی دەکات، ئەمەش بەهۆی مانەوەی ساڵێک لە گرێبەستەکەی،چونکە لە 2022 دەتوانێت بێبەرامبەر ئەو یانەیە جێبهێڵێت.
لە نوێترین لێدوانیدا بەڕێوەبەری یانەی پاریس سانجێرمان لیوناردۆ وتوویەتی:” ئێمە لە چەند بەرەیەکداین بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی چەند یاریزانێکی دیاریکراومان و گفتوگۆمان دەستپێکردووە کە ئەوانیش نەیمار، دیماریا و مباپییەو لە رۆژانی دواتر گفتوگۆ لەگەڵ بێرنات و دراکسلەر دەکەین.
More News
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
22 mins لهمهوپێش -
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
22 mins لهمهوپێش



