
کۆمەڵێک وێبگەڕی ئینتەرنێت
SNN
وێبگەڕێکی نوێ بەمدواییانە هاتووەتە ئاراوە کە بووەتە هەڕەشە بۆ سەر کۆمپانیای گووگڵ بە گشتی و وێبگەڕی گووگڵ کڕۆم بە تایبەتی.
سایتی فۆڕبس نووسیویەتی کە وێبگەڕە نوێیەکە لە ماوەیەکی کەمدا 20 ملیۆن بەکارهێنەری لە وێبگەڕەکانی دیکەی وەک (کڕۆم و سافاری و فایەرفۆکس) بۆ خۆی راکێشاوە و بووەتە هەڕەشە بۆ سەر هەموویان.
وێبگەڕەکە ناوی (برەیڤ)ە واتە ئازا و لە ماوەی ساڵی پارەوە تا ئێستا 130 لەسەدای بەکارهێنانی زیادیکردووە، ئەویش بەهۆی تایبەتمەندییە باشەکانی لە رووی پاراستنی زانیارییەکانەوە.
ئەم ئەپی گەڕانەی ئینتەرنێت وەک بریندن ئیچ-ی بەڕێوەبەری دەڵێت: “خەڵک بێزار بووە لە ریکلامی بێ مانا و چاودێریی بەسەر تایبەتمەندیی بەکارهێنەرانەوە، بۆیە خەڵک ئێمە هەڵدەبژێرێت”.
وێبگەڕی برەیڤ لە ئێستادا 20.5 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و لە مانگی نۆڤەمبەردا 8.7 ملیۆنی زیاد کردووە و بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ئامێرەکانی دیکەی گەڕانی سەر هێڵ.
More News
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی نەوت گەیشتە بەرزترین ئاستی یەک مانگی رابردووی خۆی
58 mins لهمهوپێش -
سوپای پاسداران: ژمارەیەک سەربازی ئەمریکیمان لە کوەیت کوشت
1 hour لهمهوپێش



