بەهۆی دواکەوتنی مووچەو گواستنەوەیان بۆ سنووری خانەقین هێزەکانی پێشمەرگە رێگەی کۆیە هەولێریان داخست

SNN- بریار محەمەد
بەهۆی پێنەدانی مووچەكانیان بەشێك لە هێزەكانی پێشمەرگە خۆپیشاندانیان ئەنجامداو رێگای نێوان هەولێر كۆیەیان داخست و پێشمەرگەكان دەڵێن “ناكرێت بە 60 ڕۆژ جارێك یەك مووچە وەربگرن”.
وشیار رەسول، پێشمەرگەی لە لیوای 11ی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکێک لەو پێشمەرگانەی ئەمڕۆ لە خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ نزیكەی 60 رۆژە مووچەمان وەرنەگرتووە و لە خانووی كرێش دام و شەش مانگە كرێ خانووش قەرزارم و كەچی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بێباكە لە پێدانی مووچەكانمان.
وتیشی “سەرباری ئەوەی مووچەمان پێدانادەن بڕیاریشە بمانگەڕێنەوە سنووری خانەقین و تازە و دووزخورمات و ئێمەش پارەمان نییە تا بڕۆنە ئەو شوێنە دوورەو بگەڕێینەوە”.
More News
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16 hours لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16 hours لهمهوپێش -
17 hours لهمهوپێش



