کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستیپێکرد

وێنەیەکی کۆبوونەوەکە
SNN- بڕیار محەمەد
کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر دەستیپێکرد کە کۆبوونەوەیەکی راوێژکارییە و لەسەر داوای مەکتەبی سیاسی یەکێتی و چەند لایەنێکی دیکە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار.
مەبەست لە کۆبوونەوەکە، تاوتوێکردنی یاسای قەرزی عێراقە کە پەرلەمان پەسەندی کرد بەبێ کورد، چاوەڕێدەکرا بڕیاری پێویست لهبارهی تێپهڕاندنی ئهم یاسایه له پهرلهمانی عێراق بهبێ كورد بدهن.
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بارەگای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

وێنە: بڕیار محەمەد/SNN
پێش کۆبوونەوەکە رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند “ئامانجی كۆبونەوەکە ئەوەیە بەرجەستەی هەمان ئەو یەكدەنگییە بكەن كە لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەبوو، بۆیە زەمینەسازی دەكەن بۆ كۆبوونەوەی داهاتوو کە هەموو هێزە سیاسییەكان تیایدا بەشدار بن”.
وتیشی: “كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێم تەنها كۆبوونەوەیەكی ڕاوێژكارییە بە مەبەستی ڕەخساندنی زەمینە بۆ گرێدانی كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكە لەگەڵ ئەندامانی فراكسیۆنە كوردییەكان لە بەغدا بە تایبەت لیژنەی دارایی”.
راشیگەیاند “سێ سەرۆکایەتییەکە پێشوازییان لە داواکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لایەنەکانی دیکە کرد بۆ دواخستنی کۆبوونەوەی سێ سەرۆکایەتییەکە و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق، وەزیرەکان و ئەندامانی لیژنەی دارایی، بۆیە کۆبوونەوەکە دواخرا”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
22 hours لهمهوپێش



