بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بەرشەلۆنە زانیاری نوێ و سەرنجڕاکێش ئاشکرا دەکات

خاڤێر بۆرداس
SNN Sport
خاڤێر بۆرداس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی بەرشەلۆنە کە وازی لە پۆستی یانەکەی هێنا، زانیاری نوێ لەسەر دۆخی یانەکەی لە رابردوودا ئاشکرا دەکات.
بۆرداس دەڵێت:” کاتێک لە دانوستانەکانی گواستنەوەی عوسمان دیمبلی بووین، پێیان وتم کە مباپی بەردەستە بۆ ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ بکەین، دواتر من لەگەڵ بارتۆمیۆ قسەم کردوو ئەو وتی لەگەڵ باوکی مباپی قسە بکەم،قسەم کردوو ئەو دڵنیای کردمەوە کە مباپی پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە ناکات، دواتر لەگەڵ سەرۆکی یانەی مۆناکۆ قسەم کردوو ئەو ئێمەی لە پاریس سانجێرمان پێباشتربوو تا مباپیمان پێبفرۆشێت، بەڵام رۆبێرت فێرناندێزی سکرتێری هونەری یانەی بەرشەلۆنە، پێی باشتربوو دیمبلی بگوازینەوە و پیپ سیگۆراش رەزامەندی نیشاندا، ئێمە دەمانتوانی مباپی بە 100 ملیۆن یۆرۆ بگوازینەوە، روونکردنەوەی یانەکە ئەوە بوو دیمبلی یاری بۆ یانەکە دەکات و مباپی بۆ خۆی”.
دواتر دەڵێت:” ئێمە دەمانویست گرێبەست لەگەڵ کۆرتوا بکەین، ئەو بەردەست بوو، بەڵام زۆبیزارێتای بەڕێوەبەری ئەوکاتی یانەکە گرەوی لەسەر تیرشتیگن کرد، لە راستیدا زۆر نزیکبوو پێکەوە بن،بەڵام دواتر ناوی براڤۆ هاتە پێشەوە و گرێبەست لەگەڵ ئەو کرا”.
لەسەر گواستنەوەی هالاند دەڵێت:”سکرتێری یانەکە پێی وتم کە ئەو یاریزانە بۆ یانەی بەرشەلۆنە گونجاو نیە، کە ئەوکاتیش ئەو یاریزانە بەردەست بوو”.
لەسەر گەڕانەوەی نەیمار دەڵێت:” من گەشتم بۆ پاریس کرد، بە کەسی و تایبەت بۆ گەڕانەوەی نەیمار چووم، ئێمە زۆر نزیکبووین و نەیماریش وایدەزانی ئەو دەگەڕێتەوە، بەڵام جیاوازی پارە هەبوو کە باوکی داینابوو، بەڵام پاریس لە کاتژمێرەکانی کۆتاییدا رازی نەبوو، کە ئێمە زۆر نزیکبووین لە گواستنەوەی، یانەی پاریس سانجێرمان یاریزان نافرۆشێت، ئێمە هەوڵماندا گرێبەست لەگەڵ ڤیراتی و تیاگۆ سێلڤا و ماکرینهۆس بکەین ،بەڵام ئەوان نەیانویست یانەکەیان جێبهێڵن”.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



