كازمى داواى چۆڵكردنى باره‌گاكانى پارتى ده‌كات عه‌ره‌ب و توركمانیش نارازین

مستەفا کازمی
SNN- سیروان حه‌سه‌ن
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى داواكراوه باره‌گاكانى پارتى له كه‌ركوك به تایبه‌تى باره‌گاى سه‌ره‌كى ئه‌و حزبه چۆڵبكرێت كه ئێستا هێزێكى عێراقى تێیدا نیشته‌جێیه، لایه‌نى عه‌ره‌بى و توركمان ناره‌زاییان ده‌ربڕى و داواده‌كه‌ن ئه‌و بڕیاره هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه.
له راگه‌یاندراوێكى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتارى عه‌ره‌ب و توركمان له كه‌ركوك ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو، موسته‌فا كازمى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق داواى له سه‌عد حه‌ربى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى كه‌ركوك كردووه كه باره‌گاى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كه‌ركوك گه‌رمیانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كه‌ركوك چۆڵ بكه‌ن كه ئێستا هێزه‌كه‌ى سه‌عد حه‌ربى تێیدا جێگیربوون.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته‌ڕوو، بڕیاره‌كه‌ى موسته‌فا كازمى پشێوى له كه‌ركوك دروست ده‌كات و پێویسته ئه‌و بڕیاره هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه و كه‌ركوك بۆ رازیكردنى لایه‌نى به‌كارنه‌هێندرێت.
كاوێز مه‌لا په‌روێز كادرى باڵاى پارتى له كه‌ركوك به SNNى راگه‌یاند؛ سه‌باره‌ت به چۆڵكردنى باره‌گاى سه‌ره‌كى چه‌ند بارهگهیهكى دیكه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كه‌ركوك هیچ زانیارییه‌كى ئه‌وتۆیان نییه، به‌ڵام ئه‌وه ده‌زانن كه لایه‌نى عه‌ره‌ب و توركمان دژى ئه‌و بڕیاره‌ن و پێشتریش هه‌ر هه‌نگاوێك له‌و باره‌یه‌وه نرابێت ناره‌زاییان ده‌ربڕیوه و خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه.
وتیشى، “پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئه‌گه‌ر باره‌گاكانى چۆڵ بكرێت و بارودۆخ ئاسایى بكرێته‌وه ئه‌وا به دڵنیاییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك و كارى سیاسى له ناوچه‌كه”.
له دواى 16ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2017 پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له كه‌ركوك چووه ده‌ره‌وه و باره‌گاكانى كه‌وتنه ده‌ستى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه عێراقییه‌كان و تاوه‌كو ئێستا به‌شێكیان چۆڵنهكراون و پارتىیش ئاماده‌نییه به‌م بارودۆخه‌ى ئێستاوه بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركوك.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
50 mins لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
1 hour لهمهوپێش


