وێنە.. مۆنالیزاکەی موسڵ دوای سێ ساڵ چی بەسەر هاتووە؟

سەبەء فەیسەڵ ئیبراهیم لە وێنەبەناوبانگەکەیدا
SNN
مۆنالیزاکەی موسڵ کە کیژێکی عێراقییە و عەلی فەهداوی کاتی هێرشی داعش وێنەی گرتووە، دوای سێ ساڵ لە وێنە بەناوبانگەکەی، نوێترین وێنەی بڵاوبووەوە.
ئەم کیژە عێراقییە ناوی (سەبەء فەیسەڵ ئیبراهیم)ە و لەگەڵ خێزانەکەی لە قەزای بادوشی موسڵ ئاوارە بوون و لە کەشێکی سارددا لە چنگی داعش ماوەیەکی زۆر بە پێ دەڕۆن، دواتر وێنەیەکی دەگیرێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەتەنێت.
وێنەی یەکەم رۆژی 16ی ئازاری ساڵی 2017 چرکێنراوە و وێنەی دووەمیش بەمدواییانە گیراوە لە ناوچەکەی خۆی دوای گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی.
سەبەء لەبارەی ساتی چرکاندنی وێنەکەوە دەڵێت: “لەو کاتەدا زۆر دەگریام و دەترسام لە بۆردمان و جەنگ و ماوەیەکی زۆریش بە پێ رۆیشتبووم”.


More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15 hours لهمهوپێش



