کەرکوک.. دوو چەکداری داعش لەکاتی دانانی بۆبمدا کوژران و بریندارکران

SNN-سیروان حه‌سه‌ن
له سنورى كه‌ركوك له كاتێكدا دوو چه‌كدارى داعش سه‌رقاڵى دانانی بۆمبى چێندراو بوون له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه یه‌كێكیان كوژرا و یه‌كێكیشیان به بریندارى ده‌ستگیركرا.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى له كه‌ركوك به SNN ى راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له سه‌ر رێگاى كه‌ركوك بۆ تكریت له‌كاتێكدا دوو چه‌كدارى داعش سه‌رقاڵى دانانى بۆمبى چێندراوبوون بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆریستى له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه شوێنه‌كانیان ئاشكراكرا.
وتیشى: هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان یه‌كێك له چه‌كداره‌كان بكوژن كه به “ئه‌بو عوسمان” ناسراوه و چه‌كداره‌كه‌ى دیكه‌ش دواى ئه‌وه‌ى بریندار ده‌كرێت له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: ئه‌و دوو چه‌كداره پێشتر له‌لایه‌ن دادگاوه به پێى مادده‌ى چوارى تیرۆر داواكراوبوون و ئه‌مڕۆش له كاتێكدا سه‌رقاڵى دانانه‌وه‌ى بۆمب بوون زانیارى هه‌واڵگرى و ورد له‌سه‌ر جموجۆڵیان هه‌بووه له ناوچه‌كه‌دا.
چەکدارانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان بەردەوامن لە چالاکی و هێرشەکانیان بۆ سەر هێزی ئەمنی و هاووڵاتی بێ‌تاوان.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


