“پشكی هەرێم لە بودجەی سیادی وەك خۆی دەمێنێتەوە و دەستكاری ناكرێت”

لۆگۆى حكومهتى ههرێمى كوردستان و دراوى 10 ههزار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا حكومەتی هەرێم و بەغدا نەگەیشتوونەتە رێككەوتن لەبارەی ناردنی پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای قەرز، بەڵام ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدهگهیهنێت: پشكی هەرێم لە بودجەی سیادی وەك خۆی دەمێنێتەوە و دەستكاری ناكرێت.
د. موسەنا ئەمین، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی راگەیاند: “بەگوێرەی ئەو یاسایەی كە لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر درا و پەسەند كرا، ئەوەی پەیوەندی بە پارە و بودجەوە بێت نابێت بۆ هەرێم بنێردرێت تا ئەو كاتەی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای سۆمۆ و حكومەتی عێراق رێكدەكەون لەسەر بڕی ناردنی نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ بەغدا”.
وتیشى: “بە گوێرەی دەستوور و یاسای عێراق پشكی هەرێم لە بودجەی سیادی دەستكاری ناكرێت ئەگەرچی بەغدا و هەرێمیش نەگەنە رێككەوتن، دەبێت پشكی هەرێم وەك خۆی دابینبكرێت وەك هەر پارێزگا و ناوچەیەكی دیكەی عێراق كە بریتیيە لە بودجەی دابینكردنی بەشە خۆراكی هاووڵاتییان و بەشە دەرمان و چەند بوارێكی دیكەی خزمەتگوزاری كە پەیوەندی بە رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداوە نییە”.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: “نابێت حكومەتی هەرێم بیر لە بژاردەی دیكە بكاتەوە جگە لە بیركردنەوە بە گەیشتن بە رێككەوتن، چونكە ئێستا قۆناغێك هاتووەتە پێش كە زۆر جیاوازە لە رابردوو، عێراق بۆ خۆی كێشەی دارایی هەیە، ئامادەنییە بێ بەرامبەر مووچە و بودجە بۆ هەرێم بنێرێت، ئهمە لەلایەن شەقامی عێراقییەوە رەتكراوەیە كە دەبێت هەرێم بەهەر جۆریك بێت بگاتە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
2 hours لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
7 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
7 hours لهمهوپێش


