“ئێستاش ئاشتى هه‌ورامى له له‌نده‌نه‌وه مامه‌ڵه به نه‌وتى هه‌رێمه‌وه ده‌كات”

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، بڕیاردەری لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی لە پەرلەمانی كوردستان | فۆتۆ: په‌رله‌مانى كوردستان
SNN ـ بڕیار محەمەد
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌دواى دهستهبهكاربوونى كابینه‌ى نۆیه‌م هیچ به‌رپرسێكى حكومه‌ت نه‌هاتووه‌ته په‌رله‌مان به مه‌به‌ستى روونكردنهوهدان له‌سه‌ر مه‌له‌فى نه‌وت، ده‌شڵێت: “ئێستاش ئاشتى هه‌ورامى له له‌نده‌نه‌وه مامه‌ڵه به نه‌وتى هه‌رێمه‌وه ده‌كات”.
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵى، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان به SNNى راگه‌یاند: “له ماوه‌ى رابردوودا سه‌رۆكى پێشووى حكومه‌تى هه‌رێم تاكه كه‌س بووه كه ئاگادارى ته‌واوى ورده‌كارییه‌كانى مه‌له‌فى نه‌وته، په‌رله‌مان و حكومه‌ت هیچ ئاگادارى ئه‌م بابه‌ته نین، ئێمه وه‌ك لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانى كوردستان چه‌ندین جار داواى ئه‌وه‌مان كردووه حكومه‌تى هه‌رێم روونكردنه‌وه له‌سه‌ر مه‌له‌فى نه‌وت بدات، به‌ڵام تا ئێستا یه‌ك به‌رپرسى حكومه‌تى هه‌رێم نه‌هاتووه‌ته لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى روونكردنه‌وه له‌سه‌ر مه‌له‌فى نه‌وت بدات جا هه‌ر لایه‌نێكى بێت”.
وتیشى: “ئێمه داوامان كرد پۆستى وه‌زیرى سامانه سروشتییه‌كان پڕبكرێته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكى حكومه‌ت رایگه‌یاند: من كه سه‌رۆكى حكومه‌تم به‌پێى هه‌موو یاسا به‌ركاره‌كان وه‌زیرى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌م به وه‌كاله‌ت و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه”.
بڕیارده‌رى لیژنه‌ى سامانه سروشتییه‌كان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “تا ئێستاش د. ئاشتى هه‌ورامى، وه‌زیرى پێشووى سامانه سروشتییه‌كان و یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ كاروبارى وزه له له‌نده‌نه‌وه مامه‌ڵه به نه‌وتى هه‌رێمه‌وه ده‌كات، به مه‌به‌ستیش مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت”.
سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵى ئاماژه به‌وه‌شده‌كات: “له ماوه‌ى حه‌وت ساڵى رابردوودا چه‌ندین گرێبهستكراون، له‌وانه‌ش گرێبه‌ستى 50 ساڵه، كه‌س ئاگاى له ورده‌كارییه‌كه‌یان نییه، ئێستاش 28 ملیار دۆلار قه‌رزارین هه‌ر به‌هۆى سیاسه‌تى فرۆشتنى نه‌وت به سه‌ربه‌خۆ و ئابوورى سه‌ربه‌خۆ”.
More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش


