
وێنە: هەڵکەوت سەروەت/SNN
SNN-هەڵکەوت سەروەت
پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا حکومەتی ئەڵمانیا بریاریدا بە دروستکردنی چوار نەخۆشخانە بۆ عێراق و لەو چوار نەخۆشخانەیەش یەکێکیان بۆ سلێمانی، ئێستا دەستکراوە بە دروستکردنی بینای نەخۆشخانەکە.
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاشکرای کرد: ئەو نەخۆشخانەیە ئێستا دەستکراوە بە دروستکردنی و شوێنی 100 نەخۆشی کۆرۆنا دەبێتەوە و 50 شوێنیان تایبەتە بە نەخۆشانی چڕ.
وتیشی: لە سلێمانی بەهۆی ئەوەی بە زوویی شوێنی بۆ دیاریکرا و کارەکانی تەواو کرا ئێستا ئەڵمانییەکان یەکەم کاری دروستکردنی نەخۆشخانەکان لەم شارە جێبەجێ دەکەن و بڕیاریشە پێش کۆتایی ئەم ساڵ بیناکە تەواو بکرێت و ڕادەستی تەندروستی سلێمانی بکرێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



