
SNN- بڕیار محەمەد
وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ئاشكری دەكات: بە تەنیا لە ساڵی 2020 لە هەرێمی كوردستان 100 هەزار دۆنم زەویی زێدەڕۆيیان كراوەتە سەرە، دەشڵێت 10 هەزار کەیسی زێدەڕۆیی تۆمارکراون.
حوسین حەمە كەریم، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە SNNی راگەیاند: بە تەنیا لە ساڵی 2020 لە هەرێمی كوردستان 100 هەزار دۆنم زەویی زێدەڕۆییان كراوەتە سەر، كە بەم شێوەیە بووە لە %20 رووبەری زەوییەكانی كشتوكاڵی لە هەرێمی كوردستان زێدەڕۆییان كراوەتە سەر و لە %75ش زەوی پاوان و بەردەلان زێدەڕۆییان كراوەتە سەر و %2 زەوی دارستان %3 سەر ئاو زێدەڕۆیان كراوەتە سەر .
لای خۆشیەوە فەرمان رەشاد لە رێكخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەڵی دەڵێت لە ساڵی 2017دابەپێی ئامارەكان کە لای ئێمە هەن بەهۆی زێدەڕۆیی بۆ سەر زەوەی كشتوكاڵیەكان و زیاتر لە 10 هەزار كەیس لە فەرمانگەی داواكاری گشتی تۆماكراون، بەشێك لەو كەیسانەش ئاراستەی دادگای تایبەتمەند كراون .
راشیگەیاند: هەر لەسەر كێشەی زێدەرۆی ساڵی رابردوو 14 كەس كوژراون و 23 كەیسی دیكەش بریندار بوون كە ئەمە بەڕاستی دەبێتە مەترسیەكی گەورە لە داهاتوودا ئەگەر چارەسەری پێویستی بۆ نەكرێت.
بەپێی دواین داتاكانی وەزارەتی کشتوکاڵ لە ئێستادا لە %16 رووبەری زەوەی هەرێمی كوردستان شیاو نییە بۆ بواری كشتوكاڵ و لە %38یش شیاوە بۆ بەرهەمە كشتوكاڵیەكان، لە %46ی زەوییە كشتوكاڵیەكان بەر شار و شارۆچكە و گوندەكان دەكەون.
More News
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20 hours لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21 hours لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22 hours لهمهوپێش



