
یانەی بەرشەلۆنە
SNN Sport
دوو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە نزیکبوونەتەوە لە جێهێشتنی یانەکەو چاوەڕوان دەکرێت پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکەن.
دوای ئەوەی رۆناڵد کومانی راهێنەری بەرشەلۆنە هەردوو یاریزان ریکی پویگ و ئەلینای ئاگادارکردەوە کە پشتیان پێنابەستێت و وەکوو یاریزانی یەدەگ مامەڵەیان لەگەڵ دەکات، لە ئێستادا ئەم دوو یاریزانە بە شوێنی یانەیەکی نوێ دەگەڕێن.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ریکی پویگ و ئەلینا دەیانەوێت لە گواستنەوەکانی زستانەی داهاتوو ریزەکانی بەرشەلۆنە جێبهێڵن و لە ئێستادا هەردوو یاریزان کار بۆ چوون لە یانە کەتەلۆنیەکە دەکەن،یانەکەشیان بە دوای ئۆفەری سەرنجڕاکێشدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوو رێگەی رۆشتنیان بۆ ئاسان بکات.

More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



