“هۆكارى زۆربوونى مردن به كۆرۆنا له سلێمانى بۆ كه‌مى بێدى چاودێرى چڕ ده‌گه‌ڕێته‌وه”

نه‌خۆشخانه‌ى (شه‌هید تاهیر عه‌لى والى به‌گ) تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: SNN
SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى هه‌ناوى شه‌هید د.هێمن تایبه‌ت به كۆرۆنا له شارى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت: “هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی زۆر به كۆرۆنا له سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی “بێدی” چاودێری چڕ، ده‌شڵێت: ئاماره‌كانى كۆرۆنا له سلێمانى دروستن به پێچه‌وانه‌ى شاره‌كانى تره‌وه”.
د.داهات حه‌وێزی، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی شه‌هید د.هێمن له سلێمانی تایبه‌ت به كۆرۆنا له نوێترین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ده‌نگى ئه‌مریكا ده‌ڵێت: “له شاری سلێمانی ئێستا نه‌خۆشخانه‌كان زۆربه‌ی پڕبوون له نه‌خۆش زۆربه‌ی كات جێگه‌مان نییه نه‌خۆشی نوێ داخڵ بكه‌ین به‌تایبه‌تی به‌شی چاودێری چڕ”.
د.داهات حه‌وێزی له‌باره‌ى زۆربوونى رێژه‌ى مردن به كۆرۆنا له پارێزگاى سلێمانى كه ته‌نیا له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 32% بووه له‌سه‌ر ئاستى عێراق ئاشكرایده‌كات: “هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی زۆر زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی “بێدی” چاودێری چڕ، یان ئامێرى هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد”.
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ناوی شه‌هید د.هێمن ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: “ئه‌و ئامارانه‌ی كه له‌سلێمانی بڵاوده‌كرێته‌وه سه‌باره‌ت به تووشبوون و مردن به كۆرۆنا ئاماری دروستن، به‌ڵام هی شاره‌كانی تر ئاماری دروست نین”.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری تووشبوونه‌وه بۆ دووه‌مجار به كۆرۆنا روونیده‌كاته‌وه: “به‌رگریی له‌ش به ته‌نيا (IGG) نییه، به‌ڵكو به‌رگریی له‌ش بریتیه له‌و خانه بیره‌وه‌رییانه‌ی كه له‌ناو جه‌سته‌دان رێگه ده‌گرن له‌وه‌ی كه‌سه‌كه به ڤایرۆ‌سی كۆرۆنا تووشی نه‌خۆشییه‌كه ببێته‌وه، بۆیه ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه كه‌سێك دووه‌م جار تووش ببێته‌وه ئه‌گه‌رێكی زۆر زۆر كه‌مه كه له‌وانه‌یه له 100 كه‌سدا 2 بۆ 3 كه‌س تووش ببێته‌وه، زۆربه‌شیان ئه‌وانه‌ن كه یه‌كه‌مجار دوای ڤایرۆه‌سه‌كه كه گرتوویانه به‌رگرییان دروست نه‌كردووه”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2 hours لهمهوپێش


