
SNN-هەڵکەوت سەروەت
لەگەڵ هاتنی یەکەم شەپۆلی باران بارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما پێدانی کارەبای نیشتمانی شەش کاتژمێر کەمیکردووە.
سیروان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی کارەبای سلێمانی لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNN ئاشکرای کرد: خواستی هاووڵاتیان لەسەر کارەبا زیادی کردووە و ئێستا ڕۆژانە 14 کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی لە سلێمانی دەدرێت و ڕۆژانەش ئەو بڕە زیاد و کەم دەکات.
سیروان محەمەد وتیشی: ماوەی دوو ساڵە نەوتی سپی دابەش نەکراوە و ئەمەش وایکردووە هاووڵاتیان نەتوانن نەوت بکڕن بەهۆی کەمی مووچەوە و دواتریش گەرمکەرەوە کارەباییەکان بەکاردێنن.
لە دوو هەفتەی رابردوودا و پێش هاتنی سەرما وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرای کرد ڕۆژانە 23 کاتژمێر کارەبا دەدەینە هاووڵاتیان و ئەمساڵیش پێدانی کارەبا لە ساڵانی رابردوو باشتر دەبێت.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



