گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ دووشەممە 16/11/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ دووشەممە (16/11/2020) گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…
مارکا:
- لویس سوارێز:”ئێمە پەرۆشی نیەتی بردنەوەی نازناوی لالیگاین”.
- سوارێز دووپاتی دەکاتەوە کە هیچ هەستێکی تووندی نیە بەرامبەر بە بەرشەلۆنە کە لە هەفتەی داهاتوو رووبەڕوویان دەبێتەوە، کە لەگەڵ سیمیۆنی دۆخەکەیان بۆ خۆش بووە تا لە ساڵی 2021 ئاڵنگاری نازناوی لالیگا ببنەوە.
- هامیڵتۆن ژمارەکەی شوماخەر یەکسان دەکاتەوە و 7 جار دەبێتە پاڵەوانی جیهانی فۆرمۆلا 1.
میری مێژووی، توانی ببێتە پاڵەوانی جیهان لە مۆتۆ جی پی.

ئاس:
- پادشا میر.
- خوان میری ئیسپانی دەبێتە پاڵەوانی مۆتۆ جی پی.
- هامیڵتۆن دەبێتە پاڵەوانی جیهانی فۆرمۆلا1 و ژمارەکەی شوماخەر یەکسان دەکاتەوە.
- پاریس سانجێرمان گرێبەستێکی 3 ساڵەو مووچەیەکی 20 ملیۆن یۆرۆیی لە یەک ساڵدا پێشکەشی سێرجیۆ رامۆس دەکات.
- نادال لە تێنسی ماستەرز بە گەورەیی دەستپێکردوو بردنەوە تۆماردەکات.

سپۆرت:
- ریکی پویگ و ئەلینا لە سەرەتای رێگاکەدان بۆ رۆشتن لە بەرشەلۆنە.
- یانەی بەرشەلۆنە بە شوێنی ئۆفەرێکی باش دەگەڕێت بۆ فرۆشتنی ئەو دوو یاریزانە بە خواستن، ئەمەش بەهۆی کەمی دەرفەت لە لایەن کومانی راهێنەرەوە.
- ئیناکی پینای گۆڵپارێزی سێیەمی بەرشەلۆنە:” پێشینەی من ڤاڵدێز بووەو ئێستا تیرشتیگنە”.
- لە جامی ماستەرز نادال بە بردنەوە دەستپێدەکات.

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- سەیری بکەن… مایۆرکیەکە میر تەمەنی 23 ساڵەو دەبێتە چوارەمین پادشای لوتکەی ئیسپانیاو نازناوی مۆتۆ جی پی دەباتەوە.
- یانەی بەرشەلۆنە پلانی جێگرەوە بۆ یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی ئیریک گارسیا لە گواستنەوەی زستانە دادەنێت، ئەگەر شکستیان هێنا لە گواستنەوەی ئەوا بەرگریکارێکی تر لە تیپی دووەم دەهێنێت.
- ئەفسانە هامیڵتۆن بۆ جاری حەوتەم بووە پاڵەوانی جیهان لە فۆرمۆلا 1.

More News
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئایەتوڵڵا فەییاز هێمای میانڕەوی و ئاشتیی کۆمەڵایەتی بوو
58 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
6 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
6 hours لهمهوپێش
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی


