
كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى هێمن هه‌ورامى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN – بڕیار محه‌مه‌د
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: چاوه‌ڕوانى راپۆرتێكى تێر و ته‌سه‌لى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین له‌باره‌ى قۆناغه‌كانى دانوستان بۆ ئه‌وه‌ى بیده‌ینه په‌رله‌مانتاره‌كان دواتر كۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌ین، وتیشى: “په‌رله‌مانى عێراق له كه‌میندایه بۆ كورد”.
له سه‌ره‌تاى كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هێمن هه‌ورامى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان وتى: “وهفدى حكومه‌تى هه‌رێم له ماوه‌ى رابردوودا 17 جار سه‌ردانى به‌غداى كردووه و له ته‌واوى ئه‌و سه‌ردانانه‌دا به ته‌واوه‌تى ئاماده‌یی حكومه‌تى هه‌رێمیان ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم راده‌ستى به‌غدا بكه‌ن، له به‌رامبه‌ر ناردنى ته‌واوى شایسته داراییه‌كان و خه‌رجى وه‌به‌رهێنانى نه‌وت”.
وتیشى: “له 1ى تشرینى یه‌كه‌م، ده‌قى یاساى قه‌رز ره‌وانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق كرا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، ئه‌م تێكسته لاى حكومه‌تى هه‌رێم قبوڵكراوبوو، چونكه به‌شێك له شایسته داراییه‌كانى كوردى تێدا ده‌سته‌به‌ر كرابوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه په‌رله‌مانى عێراق وه‌ك ئه‌وه‌ى له بۆسه (كه‌مین)دا بن بۆ كورد ئه‌وه‌یان كرد كه بینیتان”.
جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى كوردستان ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ئێستادا ئێمه چاوه‌ڕێى راپۆرتى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌كه‌ین كه به وردى قۆناغه‌كانى دانووستانمان بۆ روونبكاته‌وه و ئێمه‌ش دابه‌شى بكه‌ین به‌سه‌ر پهرلهمانتارهكاندا، كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ى په‌رله‌مانمان دواخستووه تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ى كه راپۆرته‌كه ده‌گات”.
له كۆتایی قسه‌كانیدا هێمن هه‌ورامى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “حكومه‌تى هه‌رێم له هه‌موو قۆناغه‌كاندا ئاماده‌یی خۆى بۆ دانوستان ده‌ربڕیووه و هیوادارین ئه‌م جاره‌ش بتوانین به چاره‌سه‌رییه‌كى بنبه‌ست بگه‌ین”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
4 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
5 hours لهمهوپێش


