ئایا زۆرى ژمارهى مووچهخۆران هۆكارى دواكهوتنى مووچهیه له ههرێم؟

بهڕێوهبهرایهتى هاتووچۆ له پارێزگاى ههولێر | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دەستپاكی پهرلهمانى كوردستان رایدهگهیهنێت: ناڕوونى لە ئیدارەدانی داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەكان و بوونی ژمارەیەكی زۆر لە دوو مووچەیی هۆكارە بۆ دروستبوونی گرفتی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران، نهوهك زۆرى ژمارهى مووچهخۆرى راستهقینه.
سەرچنار ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی دوێنێ سەرۆكی هەرێم ئاماژەی پێكرد كە گوایە، لە كابینەی دووەمی حكومەتی هەرێمەوە ژمارەی فەرمانبەران زیادیكردووە و هەر ئەوەش وایكردووە كە گرفتی دابەشكردنی مووچە دروست بێت، بنهمایهكى زانستى نییه، چونكە گرفتی دابەشكردنی مووچە لە كابینەی هەشتەوە دەستیپێكرد و كابینەی نۆش درێژەی پێدا”.
وتیشى: ” ئەم كابینەیە تا ئێستا نەیتوانیوە وەزیری سامانە سروشتییەكان دابنێت كە بەشی هەرە زۆری داهاتی ئەم هەرێمە لە كەرتی نەوت دەستدەكەوێت، تا ئێستا نازانرێت شێوەی گرێبەست و داهاتی نەوت چەندە، هاوكات بەپێی بەدواداچوونەكانیشمان %80ی داهاتی خاڵە سنوورییەكان ناگەڕێنەوە بۆ خەزێنەی حكومەت”.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دەستپاكی ئەوەشی خستەڕوو: “ئەگەر بەڕاستی چاكسازی بكرێت لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی راستەقینە و مووچەخۆی بندیوار نەهێڵدرێت و داهاتی نەوت و خاڵە گومرگییەكان شەفاف بكرێت ئەو داهاتەی كە دەستدەكەوێت نەك هەر بەشی مووچەی فەرمانبەرانی راستەقینە دەكات، بەڵكو هیچ پێویستییەكیشمان بە بەغدا نابێت، بۆیە ئەوەی دەوترێت زۆری ژمارەی فەرمانبەران لە هەرێم گرفتی بۆ دابەشكردنی مووچە دروستكردووە، خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی”.
More News
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
June 3, 2026
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
3 hours لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
4 hours لهمهوپێش


