عێراق بە بڕی سەدان ملیۆن دۆلار قەرەبووی کوەیت دەکاتەوە

ئاڵای کوەیت و عێراق
SNN
لیژنەی قەرەبووکردنەوەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، لە کۆتایی مانگی رابردوو عێراق بڕی 230 ملیۆن دۆلاری وەک قەرەبوو بە کوەیت داوە.
لیژنەکە بە میدیاکانی عێراقی رایگەیاندووە: لە گەڕی 87ـی ئەنجومەنی کارگێڕی لیژنەکەیان کە مانگی رابردوو بەڕێوەچوو، تێیدا هەوڵەکانی عێراق بەرز راگیرا، کە پابەندە بە پێدانی 3% داهاتی فرۆشی نەوت بە سندووقی قەرەبووکردنەوەکان.
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە عێراق، ملیارێک و 380 ملیۆن دۆلاری بە کوێت داوەتەوە، لە 27ـی مانگی رابردووش 230 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە، بەوەش تەنیا دوو ملیار و 400 ملیۆن دۆلار قەرەبوو ماوە بیداتەوە.
عێراق لە بەرامبەر داگیرکردنی خاکی کوەیت لە سەردەمی رژێمی بەعسدا، پابەندکراوە بە قەرەبووکردنەوەی ئەو وڵاتە.
More News
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
16 hours لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
16 hours لهمهوپێش



